قائیمقامیەتی سلێمانی خانمان لە جۆرە ماكیاژێكی گرانبەها ئاگاداردەكاتەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا
قائیمقامیەتی سلێمانی خانمان لەجۆرە ماكیاژێكی گرانبەها ئاگاداردەكاتەوە، كە زیانیشی بۆ پێست هەیە، تەئكیدیش دەكاتەوە بەهۆی فێڵی بازرگانییەوە شوێنەكە داخراوە و خاوەنەكەشی روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە لە پێشانگای "ز...." لە كاسۆمۆڵ دەستبەسەر جۆرە ماكیاژێكی جوانكاری خانماندا گیراوە بەهۆی فێڵكردن و گرانفرۆشی و شوێنەكەش دادەخەن، لەروی تەندروستیشەوە لەگەڵ بەركەوتنی بە روناكی، ماكیاژەكە زیان بە پێستی خانمان دەگەیەنێت.
بەپێی ئەو هەواڵەی ماڵپەڕی قائیمقامییەت بڵاویكردوەتەوە، پێشانگاكە ئەو جۆرە ماكیاژەی كە لەبازاڕ پێی دەوترێت "ئەساس" كردۆتە ناو تیوبێكی شوشەوە و بەلەزگەیەكی چاپكراو كردویەتی بە ماركە و بە 25 هەزار دینار بەخانمانی فرۆشتوە، لەكاتێكدا نرخە راستەقینەكەی تەنها سێ هەزار دینارە، ئەوەش فێڵی بازرگانییە و یاسا سزای خۆی بۆ ئەنجامدەرانی دیاریكردوە.
رونیشكراوەتەوە، لەڕوی تەندروستیەوە بۆئەوەی كارلێك لەنێوان پێكهاتەی ماكیاژەكە لەگەڵ روناكی رونەدات كۆمپانیای بەرهەمهێنەر كردویەتیە ناو دەفرێكی رەنگ رەشەوە تا زیان بە بەكارهێنەرانی نەگەیەنێت‌، بەڵام بەهۆی كردنە ناو تیوبێكی شوشەوە لەلایەن خاوەنی پێشانگاكە ئۆكسان رودەدات و پێستی خانمان توشی هەستیاری، پەڵە، زیپكە و سوربونەوە دەكات و زیان بە تەندروستیان دەگەیەنێت، هەربۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە پێشانگاكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group