بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی: لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی هاوبەش دەكەن

19/09/2019
خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان

نەوا
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت: "هەفتەی داهاتوو لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی هاوبەش دەكەن، كۆبوونەوەكەش سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقە".
خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی رایگەیاندووە، كە هەفتەی داهاتوو لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی هاوبەش دەكەن. روونیشی كردەوە، كە كۆبوونەوەكە لەسەر پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دەبێت.
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی جەخت لەوەشدەكاتەوە، یەك لیستی زۆر گرنگە و چەندە كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم یەكگرتوو بن، ئەوا دەستكەوتی زیاتر بەدەست دێنن.
وەك گۆران باسی كرد، وا بڕیارە لە هەر لایەنە و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بەشداری كۆبووەنەوەی لایەنە سیاسییەكان بێت، كە لەسەر كۆی پرسەكان دەبێت و، پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق تەوەری سەرەكی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group