وەزارەتی كارەبا هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

09/10/2019
نەوا
وەزارەتی كارەبای هەرێم هاوبەشانی ئاگادار دەكاتەوە كە بەهۆی چاكسازی لە سیتسەمی بەهەمهێنانی غازی كێڵگەی كۆرمۆر بۆماوەی هەفتەیەك بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەكات.
لە ئاگاداریەكدا وەزارەتی كارەبا رایگەیاندووە، لە رۆژی 11-10-2019 تا 17-10-2019 كۆمپانیای دانا غاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وەكو ئامادەباشیەك بۆ وەرزی زستان هەڵدەستێت بە چاكسازی لە سیستەمی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەی كۆڕمۆر، بەمەش بۆ ماوەی هەفتەیەك بڕی ناردی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا  بە بڕی 450 مێگاوات كەم  دەكات.
راشیگەیاندووە، وەزارەتی كارەبا هاوبەشانی دڵنیا دەكاتەوە لەنزیكەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی كارەكانە و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا سەرقاڵی خۆئامادەكردنن  بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا ئەم پڕۆژەیە كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا هەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group