ناوی 1579 خوێندكاری تر وەرگیراو لەزانكۆ پەیمانگاكان رادەگەیەنرێت

20/10/2019

نەوا


وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: لەئەنجامی پێداچوونەوە بەسكاڵای خوێندكاران هەزارو 579 خوێندكاری دیكە لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەرگیران.
لەمیانی بەسەركردنەوەی زانكۆی گەرمیان، ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، كە لە ئەنجامی پێداچونە بەسكاڵای خوێندكاران و پێداچونەوەیان هەزارو 579 دەرچوی پۆلی دوانزەی دیكە لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگرین، بەمەش وەرگرتنی رێژەی وەرگرتنی خوێندكاران بەخۆڕایی بەرزدەبێتەوە، بۆیە لە ئێستاوە ئەو دەرچوانەی كە سكاڵایان تۆماركردبو دەتوانن بەهەمان سیستمی ئەلیكترۆنی و، لەڕێگەی وێبسایتی (regayzanko.com) بچنە نێو سیستمەكە و، بەهەمان وشەی تێپەڕو نهێنی ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگرنەوە.
لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای لەو خوێندكارانە كرد، كە ناوەكانیان لە ئەنجامی سكاڵا تۆماركردن گەڕاوەتەوە لە نزیكترین دەرفەتدا پەیوەندی بە كۆلێژو بەشەكانیان بكەن و، مامەڵەی دەستبەكاربون ئەنجامبدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group