تائێستا وادەی دابەشكردنی نەوتی ماڵان دیاری نەكراوە

پێش 3 هەفتە

نەوا-كاروان مەحمود 


سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك رایدەگەیەنێت، لایەنی ئیدارەی پارێزگاكە سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ دابەشكردنی نەوت بەسەر ماڵاندا تەواو كردووەو چاوەڕوانی رەوانەكردنی نەوتەكە دەكرێت كە نزیكەی 60 ملیۆن لیترمان پێویستە.
عەبدولسەمەد تیلی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بە رادیۆ نەوای راگەیاند، هەرچەندە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمەوە بڕیاردرا پێش هاتنی وەرزی زستانی ئەمساڵ نەوت بەسەر ماڵاندا دابەشبكرێت بەڵام تائێستا ئەو نەوتە نەگەیشتووەتە پارێزگای دهۆك و ئەوەش نازانرێت ئایا لەلایەن حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە دابیندەكرێت یاخود لەلایەن حكومەتی عیراق.
باسی لەوەشكرد، بۆ بەدواداچوونی زیاتر لە هەفتەی رابردوو لایەنی ئیداری پارێزگای دهۆك بانگهێشتی لیژنەی یشەسازی و وەزە و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگا كران و ئەوان لەلایەن خۆیانەوە سەرجەم ئامادەكارییەكان كردووەو داتای پێویستیش رەوانەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عیراق كراوە بۆ بەشە نەوتی پارێزگاكە چاوەڕوانی هاتنی نەوتەكە دەكرێت.
عەبدولسەمەد تیلی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك وتیشی: "بۆ پارێزگای دۆهۆك نزیكەی 60ملیۆن لیتر نەوتمان پێویستە ئەگەر هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوتی پێبدرێت چونكە 260 هەزار خێزان لە پارێزگاكان لەگەڵ بەشە ناوخۆیی زانكۆو پەیمانگاكان كە دەكاتەوە نزیكەی 60 ملیۆن لیتر و هەركاتیش نەوتەكە رەوانە بكرێت لەزوترین كاتدا دەست بەدابەشكردنی دەكرێت".  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group