نه‌وا
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" ده‌ستگیركردنی شانه‌یه‌كی نوستوی نزیك له توركیای راگه‌یاند، كه پیلانیان دانابو سه‌كرده‌كانی رۆژئاڤا تیرۆر بكه‌ن.
یه‌په‌گه له په‌یجی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، پاش چاودێری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد تونراوه به‌رپرسی شانه نوستوه‌كه كه ناوی (ئیسماعیل زه‌عیم)ه ده‌ستگیربكرێت،
ئاشكرایشكردوه، "ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵ برایه‌كی به ناوی (محه‌مه‌د زه‌عیم) په‌یوه‌ندی هه‌بوه‌و پیلانیان داناوه سه‌ركرده‌كانی هه‌سه‌ده تیرۆربكه‌ن".
رونیشیكردۆته‌وه، "(محه‌مه‌د زه‌عیم) سه‌ركرده‌ی یه‌كێك له گروپه جیهادیه توندڕه‌وه‌كانه و له رابردودا سوكایه‌تی به ته‌رمی كچه شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌ژه كردوه".
یه‌په‌گه راشیگه‌یاندووه، سوپای توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانیان چه‌ندین شانه‌ی نوستویان له رۆژئاڤا دروستكردوه، كه كاریان بڵاوكردنه‌وه‌ی پشێوی و تێكدانی ئاسایش بوه له نێوان خه‌ڵكدا به تایبه‌ت له‌كاتی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاڤا".