نه‌وا
ئومێد ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "تا 10 ساڵی دیكه‌ش به‌رده‌وام به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیادبكه‌ین و خواستیش به به‌رده‌وامی زیادبكات، ناگه‌ینه ئه‌وه‌ی 24 كاتژمێر كاره‌با بده‌ین به هاووڵاتیان". ده‌شڵێت "ئه‌و خواسته‌ی لێره له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه، له گۆی زه‌ویدا نییه".
ئومێد ئه‌حمه‌د، كه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانیشه له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا رایگه‌یاند، له‌ئێستادا توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان 3 هه‌زار و 200 بۆ 3 هه‌زار و 500 مێگاواته، له‌كاتێكدا پێویستی و خواست ده‌گاته 4 هه‌زار و 750 مێگاوات.
دوپاتیشیكرده‌وه، ئێستا و 10 ساڵی دیكه‌ش به به‌رده‌وامی به‌رهه‌می كاره‌با زیادبكرێت، به‌ڵام خواست به به‌رده‌وامی زیادبكات، كاته‌كانی پێدانی كاره‌با هه‌ر كه‌م ده‌بێت و ناتوانن بیگه‌یه‌ننه 24 كاتژمێر، به‌وپێیه‌ی "ئه‌و خواسته نائاساییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه، له گۆی زه‌ویدا نییه".
به‌رپرسه‌كه‌ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان گرفته‌كه له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه "وزه‌ی كاره‌با له‌بری جۆرێكی تر له وزه به‌كاردێت، كه ئه‌ركی ئه‌و نییه، ئه‌ویش ئامێره‌كانی گهرمكردنهوهیه به كاره‌با، بۆیه تا ئه‌و جۆری به‌كارهێنانه به‌رده‌وام بێت، خه‌ڵك ناتوانێت به‌ته‌واوه‌تی سود له خزمه‌تگوزاریی كاره‌با وه‌ربگرێت".
ئومێد ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ژێرخانی كاره‌بای هه‌رێم و ئه‌و بڕه‌ی به‌فیڕۆده‌چێت، رایگه‌یاند، ژێرخانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان 6 هه‌زار و 700 مێگاواته، به‌ڵام ته‌نها ده‌توانرێت 3 هه‌زار و 200 بۆ 3 هه‌زار و 500 مێگاوات به‌رهه‌مبهێنرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وێستگه‌كانی كاره‌با هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی نه‌ڕۆیشتوه، به‌وپێیه‌ی وێستگه‌كانی كاره‌با بۆ غازی سروشتی ته‌واوبوه، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی غازه سروشتییه‌كه ته‌واونه‌بوه.
ئاشكراشیكرد، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، زیاتر له 35%ی ئه‌و وزه‌یه‌ی به‌رهه‌میده‌هێنن، به‌هۆكاری جیاجیای ته‌كنیكی و ناتهكنیكی به‌فیڕۆده‌چێت.