پلانی ریاڵ مەدرید بۆ هێڵی هێرشبردن ئاشكرادەكرێت

13/02/2020 وەرزش

نەوا
رۆژنامەیەكی نزیك لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پلانی ئیدارەی یانەكەی بۆ كڕینی هێرشبەرێكی بەتوانا ئاشكراكردوە و چەندین ناوی دیاری خستوەتەڕو.
رۆژنامەی "دیفنسا سەنتراڵ" نزیك لە یانەی ریاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەداوە، زەینەدین زێدانی راهێنەری ریاڵ لیستێكی خستوەتە بەردەم فلۆرینتینۆ پێرێس سەرۆكی یانەكە بۆئەوەی یاریزانێكیان هەڵبژێرێت ئەگەر هەوڵەكان بۆ گواستنەوەی كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمان شكستیانهێنا.
بەپێی لیستەكە، بونی یوڤیچ-ی هێرشبەر تەنها بەس نییە بۆ یانەكە و زێدان چاوی لەسەر "هالاند" هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندە، كە تەمەنی تەنها 19 ساڵە و نرخیشی زۆر بەرز نییە، هەروەها ریاڵ و دۆرتمۆند پەیوەندییەكی باش لەنێوانیاندا هەیە و ریاڵ ئەشرەف حەكیمی دەداتە یانە ئەڵمانیەكە، كە هێشتا بەشێوەی خواستن لای ئەو یانەیەیە.
هەروەها یەكێكی دیكە لە ئەگەرەكان "ئەلێكسەندەر ئیساك"ی هێرشبەری یانەی ریاڵ سوسیدادە، كە پێشتر بوروسیا دۆرتمۆند بە سوسیدادی فرۆشتوە و دەتوانێت بە 30 ملیۆن یورۆ لێی وەربگرێتەوە، بەڵام ئەگەر ریاڵ مەدرید بیەوێت راستەوخۆ لە سوسیدادی بكڕێت ئەوا پێویستە 70 ملیۆن یۆرۆ بدات، لەگەڵ ئەوەشدا پێرێس ئەوە رەتدەكاتەوە بۆئەوەی سوسیداد لەدەستنەدات.
رۆژنامەكە ئەوەشی رونكردوەتەوە "لاوتارۆ مارتینێز"ی تەمەن 22 ساڵی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و "پاتریك كۆترۆن"ی 22 ساڵی یانەی فیۆرەنتینای هەمان وڵات و "مویس كین"ی هێرشبەری یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی تەمەن 19 ساڵ لەبژاردەكانی دیكەی زێدانی راهێنەرن. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group