باڤارییەكان بە بەهێزی دەگەڕێنەوە

17/05/2020 وەرزش

نەوا
سەرەڕای بڵاوبونەوە و مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەڵام بۆندزلیگا لە گەڕی یەكەمی گەڕانەوەیدا، بردنەوەی گەورە دەنوسێتەوە.
شەوی یەكشەممە یانەی یونیۆن بەرلین میوانداری بایرن میونشنی كرد و بەو ئومێدەی كەرەنتین ئاستی باڤارییەكانی دابەزاندبێت، بەڵام رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی و بنیامین باڤارد لە خولەكەكانی 40 و 80دا دوو گۆڵیان بۆ بایرن تۆماركرد و سێ خاڵی گرنگیان بۆ تیمەكەیانلەم سەردەمی كۆرۆنایەدا بەدەستهێنا.
سەرەڕای ئەو سێ خاڵە، جێی سەرنجە لە یاری چوندا، كە یانە باڤارییەكە بە 2 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك سەركەوتوبو، هەر لیڤاندۆڤسكی و باڤارد دوو گۆڵەكەیان تۆماركردبو.
بەو ئەنجامەی ئەمشەو، بایرن میونشن بە 58 خاڵەوە هەر لە لوتكەدا ماوەتەوە، بوروسیا دۆرتمۆندیش بە 54 خاڵەوە پلەی دووەمی ئەم وەرزەی بۆندزلیگای ئەڵمانی گرتوە.
هەرچەندە خولەكە دەستیپێكردوەتەوە، بەڵام زۆرێك لە چاودێران و رەخنەگرانی بواری تۆپی پێ پێیانوایە نەبونی هاندەر و رێوشوێنە توندەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، تاموچێژی لە تۆپی پێدا تا رادەیەكی زۆر كەمكردۆتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group