نه‌وا
مه‌نسوڕ بعێجى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "نه‌دانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێمدایه، چونكه پابه‌ندنه‌بوه به ئه‌ركه‌كانیه‌وه".
بعێجى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، نه‌دانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێمدایه، چونكه پابه‌ندنه‌بوه به ئه‌ركه‌كانى به‌رانبه‌ر به‌غدا و نه‌وتى راده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆ نه‌كردوه، هه‌روه‌ها له پێشتر و ئێستاشدا ره‌تیده‌كاته‌وه خاڵه سنوریه‌كانى راده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ندى بكات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، نه‌دانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران گوناهى حكومه‌تى ناوه‌ند نییه و گوناهی حكومه‌تى هه‌رێمه، كه نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و پاره‌ى خاڵه سنوریه‌كان وه‌رده‌گرێت و ناشزانین ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ كوێ ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "پێویسته گه‌لى كوردمان له‌و راستیه تێبگه‌ن، كه حكومه‌تى ناوه‌ند له دژیان نییه و ناردنی موچه و مافه‌كانیان ره‌تناكاته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا ناكرێت پاره بدات به هه‌رێم له‌كاتێكدا ئه‌و ره‌تیده‌كاته‌وه داهاته‌كه‌ى راده‌ستبكات".