عیراق.. ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا گەیشتە نزیکەی 70 هەزار کەس

09/07/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، دو هەزار و 170 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراون.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە 24 کاتژمێری رابردوودا ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای دوو هەزار و 170 کەس ئەرێنی بووە.
راشیگەیاندووە، هەزار و 623 کەسی تر چاکبوونەتەوە و 103 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا 69 هەزار و 612 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراون و لەو ژمارەیە زیاتر لە 39 هەزار کەس چاکبوونەوە و دوو هەزار و 882 کەس گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group