ماکرۆن: هەرگیز چۆک بۆ تیرۆر دانادەین

29/10/2020 جیهان

نه‌وا

سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت، بە هۆی بەهاکانیانەوە بوونە ئامانجی هێرشی "تیرۆریستی" و هەرگیزیش چۆک بۆ "تیرۆر" دانادەین.

 ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە شوێنی هێرشە خوێناوییەکەی سەر کەنیسەیەک لە شاری نیس رایگەیاند، ئەو هێرشە "تیرۆریزمی ئیسلامگەراییە".
وتیشی، فەرەنسا بە هۆی بەهاکانیەوە روبەڕوی هێرشی "تیرۆریستان" بووەتەوە، بەڵام هەرگیز چۆک دانادات.
هاوکات سەرۆکی فەرەنسا داواشی کرد سوپای وڵاتەکە بە هەزاران سەرباز بخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و پارێزگاری لە شوێنە ئایینیەکان و هاوڵاتیان بکەن.
رۆژی پێنج شەممە گەنجێک کە دەوترێت تونسیە, هێرشی کردە سەر کەنیسەیەک و سێ کەسی بە چەقۆ کوشت.
باس لەوە دەکرێت ئەو گەنجە مانگی رابردوو لە رێگەی دەریای سپی ناوەڕاستەوە چووەتە ئیتالیا و لەوێشەوە خۆی گەیاندتە فەرەنسا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group