پەرلەمانتارێكی عیراق: هەرێم حەوت ساڵە تەواوی نەوتەكەی فرۆشتووە

27/11/2020 عێراق

نەوا
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق بە ئاماژەدان بە گرێبەستی 50 ساڵەی نەوت لە نێوان هەرێم و توركیا دەڵێت، دانوستانی هەولێر و بەغدا بێ سودە، چوونكە هەرێم حەوت ساڵە هەموو نەوتەكەی فرۆشتووە.
عالیە نوسەیف ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێم پێش حەوت گرێبەستی لەگەڵ توركیا كردووە و سەرجەم پارەكەش ڕادەستی بنەماڵی دەسەڵاتدار دەكرێت، لەبەر ئەوەش، هیچ نەوتێك نییە بۆ فرۆشتن،قوربانی یەكەمیش لەو كارەساتە موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمن كە موچەكانیان دوادەكەوێت و بە زۆر پاشەكەوت دەكرێن".
 هەر لەو رووەوە ئەو پەرلەمانتارە دانوستانی بەغدا و هەولێر لەسەر نەوتی هەرێم بە بێ سود ناودەبات و داوادەكات حكومەتی عیراق راستیەكان بۆ خەڵك ئاشكرا بكات و كۆتاییش بەو دانوستانانە بهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group