نه‌وا
سەرۆكی فراكسۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن ئاگاداری گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و توركیا نین خه‌ڵك چه‌واشه‌ده‌كه‌ن و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، نوێنه‌رانی یه‌كێتی و دواتریش گۆڕان ئاگاداری ئه‌و گرێبه‌سته‌بوون.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ده‌مێکه چه‌ند که‌سێک له ئاستی سه‌رو ناوه‌ند و خوارووی هه‌ندێک حزب باسی ئه‌وه ده‌که‌ن گوایه ئاگاداری ناوه‌ڕۆکی گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌ی نێوان کوردستان و تورکیا نین و گرێبه‌ستی 50 ساڵه له سه‌رده‌می کابینه‌ی حەوتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بووە كە نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئه‌حمه‌د و بایز تاڵه‌بانی و عه‌لی سندی و ئامانج ڕه‌حیم پێكهاتبوون.
دەشڵێت، ئه‌و که‌سانه پێویسته له نوێنه‌رانی خۆیان له حکومه‌ت بپرسن ئایا ئه‌و گرێبه‌سته چییه و چه‌ند ئاگادارن؟ پێویست ناکات ڕای گشتی چه‌واشه بکه‌ن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە له سه‌رده‌می کابینه‌ی هەشتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌که‌دا، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان شاندێکی بە بەشداری قوباد تاڵه‌بانی و رێباز حه‌ملان (نوێنه‌ری ئه‌و كاتی گۆڕان) و ئاشتی هه‌ورامی و عه‌لی سندی و ئامانج ڕه‌حیم دروستکردووە.
باسی لەوەشكردووە، چه‌ند جارێک ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمیی نه‌وت و گاز، بۆ زانیاریدان له‌گه‌ڵ سکرتێر و رێکخه‌ری حزبه‌کان و مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌کان کۆبوونه‌تەوه و زانیاری وردیان پێداون.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، "بۆیه واباشه چیتر خۆڵ نه‌که‌نه چاوی خه‌ڵک و ڕای گشتی چه‌واشه نه‌که‌ن، هه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه له نوێنه‌رانی خۆتان له حکومه‌ت بیکه‌ن".