نه‌وا
جارێكی تر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و لایه‌نه ده‌كات كه هێرشی كردوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نباری عێراق.
لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی ه‌فته‌ی رابردووی سه‌ر هێزه‌كانیان له عه‌ین ئه‌سه‌د جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، تائێستاش هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بەوردی زانیاری لەسەر ئەو لایەنە كۆبكه‌نه‌وه، کە بەرپرسە لەهێرشکردنە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و کوشتنی به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی.
وتیشی، بەنزیکەیی دەزانن کێ بەرپرسە لەو هێرشانە و پەیامیان بۆ ئەو کەسانە ئەوەیە کە دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەن کە وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، کات و شوێنی گونجاو دەدۆزنەوە و هێرشدەکەنە سەر ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لەو هێرشه.
رۆژی 3-ی ئەم مانگە، 10 موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق كران و به هۆیه‌وه به‌ڵێنده‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا.