نه‌وا
به‌پێی نوێترین ئاماری پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، مانگی رابردوو 46 چالاكوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون و شه‌ش كۆڵبه‌ریش كوژراون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له مانگی ئاداریشدا هه‌ڵمه‌تی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكوانانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام بووه و له‌و مانگه‌دا 46 چالاكوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌م پێیه له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه 201 چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هه‌ر به پێی راپۆرته‌كه‌دا، مانگی رابردوو دوو كه‌س له رۆژهه‌ڵات له سێداره‌دراون و به‌مه‌ش له سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه هه‌شت هاوڵاتی كورد ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه.
له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، كه له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ شه‌ش كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد كوژراون و 11 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش برینداربوون.
له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه 15 كۆڵبه‌ر و كاسبكار له رۆژهه‌ڵات كوژراون و 33 كه‌سی تریش برینداربوون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له مانگی رابردوودا حه‌وت ژن و 15پیاو خۆیان كوشتووه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینیشه‌وه كه‌سێك كوژراوه و كه‌سێكی تریش برینداربووه.