بۆچی مێسی لەبەرشەلۆنە دەمێنێتەوە؟

27/07/2021 وەرزش

نەوا-
رۆژنامەنوسێكی ئیسپانی هۆكاری راستەقینەی مانەوەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لەگەڵا یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، ئەوەی ئەو یانەیە بۆی دەكات هیچ یانەیەكی تر نایكات.
خوانما رۆدریگێز رۆژنامەنوسی ئیسپانی لە بەرنامەی بەناوبانكی "شیرینگیتۆ" ئاماژەی بەوەداوە، هۆكارێكی سەرەكی لە پشت مانەوەی لیۆنێل مێسیدایە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە.
ئەو رۆژنامەنوسە وەرزشییە جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەویش ئەوەیە ئەو موچە و داهاتەی یانەی بەرشەلۆنە دەیداتە مێسی هیچ یانەیەكی تر لە جیهاندا بۆی دابین ناكات.
لە ئێستادا گرێبەستی یانەی بەرشەلۆنە و لیۆنێل مێسی كۆتایی هاتووە و ئەو یاریزانە ئازادە لە رووكردنە هەر یانەیەكی تر و تائێستاش لەگەڵ یانەكەی نەگەیشتووەتە رێكەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی، بەپێی كۆتا زانیارییەكانیش گەڕاوەتەوە بۆ بەرشەلۆنە بۆ بەشداری كردن لە راهێنانەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group