لەفڕۆكەخانەكانی هەرێم بە نرخی فەرمی دۆلار دەفرۆشرێت بە گەشتیاران

29/01/2023

نەوا-
بانكی ناوەندی عیراق بڕیاریدا لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم دۆلار بە نرخی فەرمی بفرۆشرێت.
بڕیار رشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، دوای داواكاریمان بۆ پێدانی دۆلار بۆ گەشتیاران لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی هاوشێوەی تەواوی فڕۆكـەخانەكانی عیراق، بانكی ناوەندی ئاگاداریكردینەوە كە بانكی بازرگانی عیراق TBIی راسپاردوە كە نوسینگەی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی 1470 دینار لە هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێر بكاتەوە.
ئاماژەشیكردوە، بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان تاوەكـو دۆلار بەنرخی فەرمی بۆ بازرگانان و كۆمپانیاكانی خۆراك و دەرمانیش دابین بكـەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group