نەوا-
قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگەیاند، نزیكەی 77 بارەگای پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی حكومەتی ئێرانیان لە هەرێمی كوردستان داخستوە.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵێكی ئێران كە سایتی سۆمەریە نیوز بڵاویكردۆتەوە، ئەعرەجی رایگەیاندوە، نزیكەی 7 بارەگای پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێرانیان لەهەرێمی كوردستان داخستوە كە لەنێوان هەردو سنوری وڵاتدا بڵاوببونەوە، بارەگاكانی ئەو پارتانەشیان رادەستی هێزەكانی پاسەوانی سنور كردۆتەوە.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق وتوشیەتی: ئەندامانی ئەو پارتە ئۆپۆزسیۆنانەی ئێران گوازراونەتەوە بۆ شەش كەمپ لە هەولێرو سلێمانی، عیراقیش كاردەكات لەپێناو هەماهەنگی كردن لەگەڵ نەتەوە یەكگرتوەكان بۆئەوەی لە وڵاتی سێیەم نیشتەجێ ببن، ئەو پارتە ئۆپۆزسیۆنانەش سەرجەم چەكە قورسەكانیان رادەستی هێزی پێشمەرگە كردۆتەوە.