نەوا-
خەڵاتێكی نێودەوڵەتی دەبەخشرێتە نەخۆشخانەی شار وەك باشترین سەنتەر بۆ چارەسەری جەڵتەی مێشك.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، لەكۆنگرەی جەڵتەی مێشك كە لەشاری بەغدا بەڕێوەچو، خەڵاتی زێڕین بە نەخۆشخانەی شار بەخشرا وەك یەكەمین سەنتەری چارەسەری جەڵدەی مێشك لەسەر ئاستی عیراق.
راشیگەیاندوە، خەڵاتە زێڕینەكە بەخشرایە زانا عەبدولڕەحمان سەرۆكی بەشی هەناوی مێشك و دەمار لە نەخۆشخانەی شاری فێركاری لەشاری سلێمانی.