نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك دەربارەی هەواڵێكی كەناڵێكی راگەیاندن دەدات سەبارەت بە دیارنەمانی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار.
بەرێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیندراوێكدا رایگەیاندوە، زانیارییەكانی ئەو كەناڵە پڕە لە هەڵە و ناوزڕاندن و تەشهیر بە فەرمانبەران و بەڕێوەبەرایەتیان، بەوپێیەی راستەوخۆ ناوی فەرمانبەرەكان و پێگە و پلەكانیان دەهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، كە بابەتەكە هیچ پەیوەندی بە داهاتی كارەباوە نیە و هیچ بڕەپارەیەك لە داهاتی كارەبا نەدزراوە، تەنها كەیسێك لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان هەیە و بە بڕیاری دادوەر چەند فەرمانبەرێك بانگكراون بۆ لێكۆڵینەوە و یەك فەرمانبەر راگیراوە و لیژنەیەكی لیكۆڵینەوەش پێكهێنراوە و وردبینی لە دۆسێكاندا دەكەن.
وتیشی، تائیستا لێكۆڵینەوە و رێكارە یاساییەكان بەردەوامە و چاوپۆشیش لە هیچ فەرمانبەرێك ناكرێت لەكەیسەكە تێوەگلابێت.
رونیشیكردەوە، لە ئێستادا ئەم كەیسە ئاڕاستەی دادگای لێكۆڵینەوە كراوە و دادگا ئەو بابەتە یەكلادەكاتەوە، كە كێ تاوانبارە و كێش بێ تاوانە و بنەمایەكی یاساییش هەیە دەڵێت ( المتهم بری و حتی تپبت إدانتە) بۆیە بۆ هیچ كەس و لایەنێكی راگەیاندن نیە لە بری دادگا بڕیار بدات بەتۆمەتباركردنی بەڕێوەبەرایەتیەك و فەرمانبەرەكانی.
جەخت لەوەشكراوەتەوە بۆ ئەم بابەتە بە مافی خۆیانی دەزانن سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵە تۆماربكەین.