بە هۆی پابەند نەبونەوە حكومەتی هەرێم سكاڵا لەسەر بانكی TBI تۆماردەكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
جێگری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی بەو رێككەوتنەی ساڵی رابردوو لەگەڵی ئەنجامدراوە سكاڵای یاسایی لەسەر بانكی TBI تۆماركراوە.
عەزیز ئەحمەد جێگری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێم لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس رایگەیاند، نیگەرانین لە دواكەوتنی بانكی بازرگانیی عێراق لە دانانی ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی رابردوو سەرۆكی بانكەكە بەڵێنی دا 100 ئامێری نوێ بۆ پرۆگرامی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان (هەژماری من) دابینبكات، زیاتر لە 40 هەزار داواكاری لە فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمەوە پێگەیشتووە، بەڵام بانكەكە هێشتا فەرمانی كڕینی دەرنەكردووە و چاپكردنی كارت بۆ فەرمانبەرانی حكومی دواكەوتووە.
ئاشكراشیكرد، بەهۆی ئەوەی بانكەكە پابەندنەبووە بەو رێككەوتنەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردوویەتی بە رەسمی سكاڵای لەسەر تۆماركراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group