نەوا-
بەڕێوەبەری دەستەبەری كۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی كرێكارانەوە 70 چەكی پارە ئامادەكراوە بۆ دابەشكردن بەسەر كرێكاراندا.
بەبۆنەی رۆژی جیهانی جیهانی كرێكاران مەجید سادق بەڕێوەبەری دەستەبەری كۆمەڵایەتی سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، وێڕای پیرۆزبایی لە كرێكاران و دەستی كاری هەرێم رۆژی 1ی ئایار بە جەژنی خۆیان دەزانن و ئامانجیشیا خزمەتێكی باشە بە كرێكاران.
وتیشی: بەوبۆنەیەوە 70 چەكیان ئامادە كردوە وەك هاوكاری كۆتایی خزمەتكردن و بەسەر كرێكاراندا دابەش دەكرێت چەكەكان لە بڕدا جیاوازن و پشت بە ماوەی كاركردن و موچەی كرێكاران دەبەستێت.
بەڕێوەبەری دەستەبەری كۆمەڵایەتی سلێمانی باسی لەوەشكرد، هەر بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكارانەوە ژمارەیەكی زۆر پۆستەریان لە شەقامەكاندا هەڵواسیوە كە باس لەو مافە یاساییانە دەكات كە كرێكاران دەتوانن بەمافەكانی خۆیان ئاشنا بن.