سیستمێكی نوێ كێشە بۆ گواستنەوەی كاڵای بازرگانی هەرێم دروستدەكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، جێبەجێكردنی سیستمێكی نوێ كێشەی بۆ گواستنەوەی كاڵای بازرگانانی هەرێم دروستكردوە. 
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاندوە، حكومەتی فیدراڵ سیستمی كیوئاڕی بازرگانی لەنێوان هەرێم و پارێزگاكانی عیراق داناوەو جوڵەی بازرگانی سستكردوە، چونكە بەپێی سیستمەكە ئەو بازرگانانەی كەلوپەل و كاڵا لەڕێگەی توركیاوە هاوردە دەكەن، نابێت بارەكانیان لەهەرێمی كوردستان داگرن، بەڵكو دەبێت راستەوخۆ بچێتە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق، ئەوەش بازرگانانی دڵگرانكردوەو ئەركێكی قورسیان بۆ دروستبوەو كاریگەری كردوتە سەر جوڵەی بازرگانی و سستی پێوە دیارە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی وتوشیەتی: لیژنەیەكی باڵا پێكهاتوەو لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ دانوستان دەكات بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیەو سەردانی بەغدا دەكات تا كێشەی سیستمی كیوئاڕ چارەسەر بكرێت و بازرگانان بتوانن وەك پێشتر كاڵاكانیان بگوازنەوە بۆ هەمو ناوچەكانی عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group