تائێستا لەهەولێر هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربون تۆمار نەكراوە

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: تائێستا لەسنوری پارێزگای هەولێر هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربون دەستنیشان نەكراوە.
دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندوە: تای خوێنبەربون پەتایەكی ڤایرۆسییە بە درێژایی ساڵ لە عیراق حاڵەت هەبوەو تۆمار كراوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان و بە دیاریكراویش لە هەولێر زۆربەی ساڵانی رابردو تەنها لە چەند مانگێك گومان یان حاڵەت هەبوە، بە تایبەتیش لە مانگەكانی نیسان تا ئاب حاڵەتەكان بە دیار كەوتون و دواتر نەماون.
وتیشی: رێكارەكانیان گرتوەتەبەرو لیژنەیەكی باڵایان پێكهێناوە ئامادەكارییش كراوەو لە تاقیگەی گشتی پشكنین هەیەو پزیشكەكانیش ئاگاداركراونەتەوە كە لەم ماوەیەدا زیاتر سەرنج بخەنە سەر نیشانەكانی ئەم پەتایە، چونكە لەیەكچو هەیە لە نیشانەكاندا لەگەڵ هەندێك نەخۆشی دیكە، بەڵام ئەوانەی مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵ و گۆشتدا دەكەن، دەبێت زیاتر ئاگاداری رێككارەكانی خۆپارێزی بن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group