نەوا-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام دەدات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆدەبێتەوە و دو بڕگە تاوتوێ دەكات.
باس لەوەشكراوە، لە بڕگەی یەكەمدا، دواپێشهاتەكانی پەیوەست بە گفتوگۆی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ژێڕ ڕۆشنایی یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی گشتیی عێراقی فیدراڵ و كۆوونەوەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و كۆمپانیا نەوتییەكان لەمبارەیەوە دەخرێتەڕو.
ئاماژەی بەوەشدراوە، لە بڕگەی دوەمدا، پێشنیاری ڕەشنوسی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕێكخستنەوەی دامەزراوەی بەڕێوەبردنی خانەنشینیی گشتی لە هەرێمی كوردستان، لەژێر ڕۆشنایی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی بڕیاری دادگاری فیدراڵی گفتوگۆ دەكرێت.