وتەبێژی ئەپیكور: ئامادەین نەوتی هەرێم هەناردە بكەینەوە

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) رایگەیاند، كۆمپانیاكانی ئەندام لە كۆمەڵەكەیان ئامادەن دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بكەنەوە، بەڵام مەرجیان ئەوەیە دڵنیایی وەربگرن لە شایستە داراییەكانیان.
 مایڵز كاگینز وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) رایگەیاند ، حكومەتی عێراق هێشتا گرێبەستەكانی ئەوانی پەسند نییە،هەروەها وتیشی، كۆمپانیاكان بڕێكی زۆر پارەیان لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە بە نزیكەی یەك ملیار  دەخەملێندریت.
سەبارەت بە هەڵوێستی حكومەتی عێراق وتەبێژەكەی ئەپیكۆر پێداگری لەسەر یاساییبوونی گرێبەستەكان كرد و رایگەیاند: گرێبەستەكانی كۆمپانیاكانی نەوت رەوا و یاسایین.
 ئاشكراشی كرد، ناوی ژمارەیەك كۆمپانیا بۆ وردبینی لە خەرجییەكانی دەرهێنانی نەوت پێشنیاز كراون، داواشی لە حكومەتی عێراق كرد كاتی ئەوەیە روانینی خۆیان بە نووسراو بخەنە روو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group