"ئۆجەلان دەخوازێت لەگەڵ چەند سەرۆكێكی حزبە كوردستانیەكان كۆبێتەوە"

4 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی دەمپارتی رایگەیاند، عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) داوایكردوە لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ چەند سەركردەیەكی كورد كۆبێتەوە.
ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، ئامادەكاری دەكەنەوە تاكو لەماوەیەكی نزیكدا سەردانی زیندانی دورگەی ئیمرالی بكەنەوە لەگەڵ ئۆجەلان جارێكی تر باس لە قۆناغی داهاتوی پرۆسەی ئاشتی بكەن.
ئایشەگوڵ دۆغان وتیشی: ئۆجەلان دەیەوێت لەگەڵ سەرۆكی یەكەمی چەند حزبێكی كوردیی قسە بكات لەوانە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە، پێشیانوایە ئەو كۆبونەوەیە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ پرۆسەكە ئەگەریش هەیە لە رۆژانی داهاتودا كۆبونەوەیەك لەوبارەیەوە روبدات.
وتەبێژی دەمپارتی باسی لەوەشكرد، لەدوای پەیامەكەی ئۆجەلان  و كۆنگرەكەی پەكەكە، پێویستە كۆمسیۆنێكی پەرلەمانی بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەكە دابمەزرێت و داواشیان لەسەرۆكی پەرلەمانی توركیا كردوە بەر لەوەی پشوی هاوینەی پەرلەمان دەستپێبكات پێویستە كۆمسیۆنەكە پێكبهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group