بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆ: لۆگۆی تاكسی لە بەرژەوەندی شۆفێرو هاوڵاتیاندایە

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لۆگۆی تاكسی لە بەرژەوەندی شۆفێرو هاوڵاتیاندایەو بۆ سەلامەتیانە.
هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆ لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، بۆ نوێكردنەوەی لۆگۆی تاكسی پێویستە شۆفێر بەڵگەنامەی بێتاوانی لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆئەوەی بزانرێت لەماوەی ئەو ساڵەی لۆگۆی خۆی نوێنەكردۆتەوە هیچ تاوانێكی ئەنجامداوە یاخود نا، مەبەستیانە بەڵگەی بێتاوانی بخرێتەڕو، چونكە ئەو خەڵكەی لەگەڵ شۆفێری تاكسی سەردەكەوێت خەڵكی جۆراوجۆرن و پێویستە ئەوەی شۆفێری بكات كەسێكی تاوانكار نەبێت.
هێمن میرانی راشیگەیاندوە، بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ راسپێردراون ئەو شۆفێرانەی لە دەرەوەی رێنماییەكان كار دەكەن كە شۆفێری ناو شار خەڵك ببات بۆ دەرەوەو شۆفێری دەرەوە خەڵك لەناوشار بگوازێتەوە رێكاریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەن لەگەڵ تاكسیەك سەرنەكەون لۆگۆی نەبێت چونكە ئەو تاكسیە بەڵگەنامەی بێتاوانی نیە رەنگە تاوانی ئەنجامدابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group