عەلی حەمەساڵح: موشەكێكی ئێران لەبەرامبەر 30 موشەكی ئیسرائیلە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، لە بەردەوامبونی شەڕ كێ زەرەرمەندە؟، ئەگەر شەڕەكە قۆناغی یەكەم بوایە، ئیسرائیل براوەی گەورە دەبو، بەڵام لە دەستكردنەوەی ئێران و بەردەوامبونی شەڕی موشەكی بەم شێوەی ئێستا، زیانی گەورە بۆ ئیسرائیلە.
ئاماژەی بەوەشدا، ڕوبەری ئێران نزیكەی 75 هێندە گەورەترە لە ئیسرائیل، ئەمەش دابەشبونی زیانە بەسەر ڕوبەرێكی فراوانتر، ڕوبەری وڵاتی ئیسرائیل نزیكەی 22 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ڕوبەری ئێرانیش نزیكەی ملیۆنێك و 648 هەزار و 195 كیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لەم دۆخەدا موشەكێك لە ئێران بدات، وەك ئەوەنیە موشەكێك لە ئیسرائیل بدات، زیانی ئیسرائیل چەندینجارە.
باسی لەوەشكردوە، ژمارەی دانیشتوانی ئێران 88 ملیۆن كەسە و ئیسرائیل نۆ ملیۆن و 800 ملیۆن كەسە، جگە لەوەی ڕوبەری ئیسرائیل بچوكە (نزیكەی پارێزگای سلێمانیە) بەڵام ئابوریەكی زۆر زۆر پێشكەوتوی هەیە لە جیهاندا، ئاستی خۆشگوزەرانی زۆر بەرزە
ئاشكراشیكردوە، بەهۆی گەمارۆی ئابوری و ئەو دۆخەی تێیدایە، ئێران لە دۆخێكی ئابوری خراپدایە، داهاتی تاكێك لە ئیسرائیل نزیكەی نۆ هێندەی ئێرانە، ڕێژەی بێكاری لە ئێران نزیكەی 13%یە، لەم دۆخەدا، زیانی گەورە بۆ ئیسرائیلە، كاریگەری لەسەر ئابوری و خۆشگوزەرانی زۆر زۆر زیاترە.
رونیشیكردۆتەوە، لە ڕوی لێكەوتە ئابوریەكانەوە، موشەكێك لە ئیسرائیل بدات لەبەرامبەر نزیكەی 40 موشەكە كە لە ئێران بدات لەڕوی شوێن و دۆخەوە، بۆیە بەردوامی شەڕ زیانی زۆر گەورە لە ئیسرائیل دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group