ئەو هاوڵاتیانەی لە ئوردن و ئیستانبوڵ گیریانخواردوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێم

22 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەست بە رێكاری گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانە كرا كە بەهۆی داخستنی فڕۆكەخانەكانەوە ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.
عەبدولخالق محەمەد بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند،  لیژنەیەكی هاوبەش لەفەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەو وەزارەتی ناوخۆ بە هەماھەنگی لەگەڵ دامەزراوەكانی هەردوو وڵاتی ئوردن و توركیا پێكهاتوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی چونەتە دەرەوەی وڵات و ئێستا بەهۆی داخستنی فڕۆكەخانەكانەوە ناتوانن بگەڕێنەوە.
وتیشی: ئێستاش رێكارەكان بۆ گەڕاندنەوەیان دەستیانپێكردوە دەست بە جێبەجێكردنیان كراوە، ئەوانەی لە ئوردنن بەشێكیان هاتونەتەوەو بەشێكیش لە ئیستانبوڵن كە ترانزێتیان هەبوە ناتوانن لەفڕۆكەخانە بچنە دەرەوەو بگەڕێنەوە ئێمە بەو كارە هەڵدەستین و دەیانگەڕێنینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group