لیژنەی ئەمنی و ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر كۆدەبنەوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لیژنەی ئەمنی و ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگاكە كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەو كۆبونەوەیەدا پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لەسەرجەم هێزە ئەمنیەكان كردوە لە بەرامبەر هاوكاری و هەماهەنگیان لەگەڵ یەكتر بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەولێرو سەرو ماڵ و گیانی هاوڵاتیان و بەرقەراركردنی یاساو نەهێڵانی دیاردە ناشارستانی و دزێوەكان و ئەو كارانەی كە لە ماوەی رابردودا ئەنجامیانداوە.
هەروەها لە كۆبونەوەكەدا تەئكید لە گرتنەبەری هەموو رێكارێكی پێویست لە یەكە كارگێڕی و ئیداریی و هێزە ئەمنیەكان كراوەتەوە بۆ هاریكاریكردنی یەكترو بە جێگەیاندنی ئەركەكانیان و پتەوكردنی هەماهەنگی نێوانیان لە ئەگەری رودانی هەر ئەگەرو روداێكی نەخوازراو لەپێناو سەلامەتی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group