كۆتا كاروانی حاجیان دەگەنەوە هەرێمی كوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەچوارچێوەی هەوڵەكان بۆ گەڕاندنەوەی حاجیان بۆ هەرێمی كوردستان، كۆتا كاروانی حاجیان بە رێگەی وشكانی دەگەنەوە هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی راپۆرتێكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری، ئەمساڵ بەبڕی زیاتر لەچوار ملیار دینار پاڵپشتی حاجیانكراوەو هەر حاجییەك كە بە ڕێگەی وشكانی گەشتیكردوو، دەبو بڕی شەش ملیۆن و 350 هەزار دینار بدات، بەڵام بەو هاوكارییە هەر حاجییەك بڕی پێنج ملیۆن و 500 هەزار دیناری داوە، 
هەروەها ئەو حاجیانەی بە فڕۆكە گەشتیانكردوە تەنها بڕی 7 ملیۆن دیناریانداوە كە دەبو 7 ملیۆن و 650 هەزار دینار بدەن.
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتوە، ئەمساڵ 450 پشك زیادكرا بۆ حاجیانی كوردستان، ساڵی 2024، پشكی حاجییان 4 هەزارو 865  حاجی بو، بەڵام بۆ ئەمساڵ رێژەكەی بۆ 5 هەزارو 136  حاجی بەرز بوەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group