كەشناسی هەرێم: لە ئێوارەی ئەمرۆوە كاریگەری خۆڵبارین كەمتر دەبێتەوە

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە1-7 ئاسمان خۆڵاوی دەبێت، لە ئێوارەدا كاریگەری خۆڵبارین كەمتر دەبێتەوە لە سەر ناوچەكەمان.  
ئاماژەی بەوەشكرد، خێرایی با لەسەر خۆ و مامناوەند دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت و ئاڕاستەی با باكوری رۆژئاوا دەبێت و پلەكانی گەرما  نزم دەبێتەوە و بە نزیكەی (2-4 ) پلەی سیلیزی بەراورد بە  تۆماركراوەكانی دوێنێ.
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، سبەی چوارشەممە 2-7  ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێكی كەم لەسەر هەندێ ناوچە و خێرایی باش  لەسەر خۆ - مامناوەند دەبێت و  مەودای بینین لە نێوان 6 بۆ 8 كیلۆمەتردا دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕو، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group