نەوا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سێ كەسیان بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 81 ملیۆن دیناری عیراقی لە ماڵی هاووڵاتییەك دەستگیر كردووە.
بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركردووە كە دزی لە ماڵەكەی كراوە و پارەی لێ براوە، دوای بەدواداچوون مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادق تۆمەتبارەكانیان دۆزیوەتەوە و دەستگیریان كردوون.
بەپێی راگەیەنراوەكەی پۆلیس، سێ كەس بە تۆمەتی دزیكردنەكە دەستگیر كراون، كە بڕی 50 ملیۆن دیناری عیراقی و 22 هەزارو 500 دۆلاری ئەمریكییان لە ماڵی سكاڵاكار دزیوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر دوو چەك لە جۆری دەمانچە و دوو ئۆتۆمبێل و بڕێك لە پارە دزراوەكەدا.
پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا تۆمەتبارەكان بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لە روداوەكە بەردەوامە .