نەوا-
لەكاتی مەشقی خوێندكارانی كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان كەسەرقاڵی راهێنانبون تەقینەوەیەك روویداو ژمارەیەكیان بونەتە قوربانی.
لەوبارەیەوە ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەكانی 70ـی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە: لەناو بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی 70 لەكاتی مەشق و راهێنانی سەربازیی گوللـە (ئاڕبیجی) تەقیوەتەوەو لە ئەنجامدا چوار خوێندكاری سەر بە كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان بریندابون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
وتەبێژی هێزەكانی 70ـی راشیگەیاندوە، لەكاتی مەشقەكەدا بە هەڵە گولـلەیەكی ئاڕبیجی پێیاندا تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە یەكێك لە مەشقكارەكان گیانی لەدەستداوەو سێ قوتابی دیكەش برینداربون.