بەهۆی ناڕێكی ئینتەرنێتەوە پارە لەموچەخۆر بڕدرابێت دواتر دەگەڕێتەوە سەر هەژمارەكەی

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی لقی سلێمانی بانكی TBI كردو لەبارەی موچەی فەرمانبەران لەگەڵ بەرپرسانی ئەو بانكە كۆبوەوە.
بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی بڵاویكردوەتەوە،  بەدواداچونی بۆ كێشەكانی موچەی فەرمانبەران لەبانكی TBI لقی سلێمانی كردوە بەڕێوەبەری لقی سلێمانی رایگەیاندوە  موچەی هیچ موچەخۆرێك نافەوتێت و هەمو كێشەكان چارەسەر دەكرێن، كێشە سەرەكییەكانیش بریتین لە كێشەی ژمارەی نهێنی كە لەئامێری (ATM) داخل دەكرێت، پێویستە ژمارەی نهێنی كارتەكان بگۆڕێت و ژمارەی پێشو كە بەنامە گەیشتوەتە فەرمانبەرەكە تەنها بۆ یەكجار بەكاردێت، دوای گۆڕینی پێوستە ژمارە نوێكەی كە بۆ كارتەكە دانراوە داخڵ بكرێت و لەكاتی راكێشانی پارەدا ئەم ژمارەیە كە چوار ژمارەییە پەیوەندی بە ژمارە نهێنی ئەپڵیكەیشنی مۆبایلەوە نیە كە 6 ژمارەییە، بەڵكو هەر هاوڵاتیەك توشی ئەم گرفتانە بوە رۆژانە دەتوانێت سەردانی لقی سەرەكی بكات بۆ چارەسەركردنی.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە ئەو كەسانەی كە لەكاتی راكێشانی موچەكانیان گرفتیان بۆ دروستبوە پارەكە لە ئامێرەكە نەهاتۆتە دەرەوە، بەڵام لەسەر ئەپڵیكەیشنەكە پارەیان لێ بڕدراوە، ئەم گرفتە بەهۆی ناڕێكی هێڵی ئینتەرنێتەوە دروست دەبێت ئەو پارەی بڕدراوە لە 2 بۆ 3 رۆژ راستەوخۆ دەگەڕێتەوە سەر هەژماری موچەخۆرەكە، دوپاتیشكراوەتەوە كە پێویستە هەردو كێشەكە بە خێرایی چارەسەر بكرێت . 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group