نەوا-
رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان باڵی كوردسات رایگەیاندوە، گۆڕانكاری گەورە لەناوچەكە بەڕێوەیەو عیراق و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان لەمیانی كۆبونەوەیەكی حزبیدا كە راگەیاندنە فەرمییەكانیان بڵاویكردوەتەوە ئاشكرایكردوە، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عیراقەو لەهەرێمی كوردستان بۆ ماوەی ساڵێك جێگیر دەكرێن، بەشێكی دیكەشیا دەبرێنەوە بنكەی تەنەف لەسوریا، هاوكات ئەمریكا دەیەوێت هێڵێكی پەیوەندی لەنێوان رۆژئاوای كوردستان و دروزییەكان و عەلەوییەكان دروست بكات و هەسەدەو دروزییەكان بكاتە هاوسنوری یەك و دەیانپارێزێت لە هێرشی گروپە چەكدارە توندڕەوەكان.
دانا ئەحمەد مەجید راشیگەیاندوە، گۆڕانكاری گەورە لەناوچەكە بەڕێوەیە عیراق و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، بەشێوەیەك ئایندەی رۆژئاواو باشوری كوردستان وابەستەی یەكن و روداوەكانی سوریاو رۆژئاوای كوردستان كاریگەرییان لەسەر عیراق و قەوارەی دەستوری هەرێمی كوردستان دەبێت.