سبەی لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی سنووری هەڵەبجە پشووی فەرمییە

5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە و بە مەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریكردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاوڵاتییان لەو بۆنە گرنگەدا، سبەینێ پێنجشەممە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حكومییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمییە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم پشووە ناوەندەكانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان تاوەكو بەشداری لەم چالاكییە كەلتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەكەیاندا بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group