نەوا-
وەزیری كارەبا و سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت رایدەگەیەنێت، تاوەكو دوێنێ زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتیان رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووە.
كەمال محەمەد وەزیری كارەبا و سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت لە لێدوانێكدا راگەیاندووە، ژێرخانی كارەبای هەرێمی كوردستان توانای بەرهەمهێنانی 8,200 مێگاواتی هەیە، بەڵام هەمووی كار ناكات، هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە هەندێك لە وێستگەكان كارۆئاویی وەك وێستگەی دوكان كە تواناكەی 400 مێگاواتە، بەڵام بەردەوام ئەوەندە بەرهەم ناهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا خواستی هەرێمی كوردستان لەسەر كارەبا نزیكەی 3,500 مێگاواتە، وتیشی، تاوەكو ئێستا نزیكەی 55%ـی هاوبەشانی كارەبا، كارەبای 24 كاتژمێرییان هەیە.
ئاشكراشی كرد، تاوەكو دوێنێ زیاتر لە پێنج ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتمان رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووە.