وەزارەتی پێشمەرگە ئیدانەی هێرشكردنە سەر كارمەندێكیان دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی كارمەندێكی وەزارەتی پێشمەرگە توشی روداوێكی نەخوازراو بو بەتوندی ئەو كارە ئیدانە دەكەن و وەزارەت دەستبەجێ لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكهێناوە بۆ بەدواداچون و رونكردنەوەی وردەكارییەكان.
ئاشكراشیكردوە، بۆ رای گشتی رونیدەكەنەوە ئەو كارمەندەیان ماوەی دو ساڵە پۆستی سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی جێهێشتوەو ئێستا ئەو بەرپرسیاریەتیەی نییە.
لەلایەكی دیكەوە رێكخراوی پەیامنێران رایگەیاندوە، داوای لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر رفاندن و ئەشكەنجەدانی ئەو رۆژنامەنوسە دەكەن، داواشیانكردوە،  ئەنجامدەرانی ئەو كارە روبەڕوی یاسا بكرێنەوەو ئەنجامەكەشی بۆ خەڵك و میدیاكان رون و ئاشكرا بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group