سلێمانی بە پایتەختی پێكەوەژیانی ئاشتیانە هەڵبژێردرایەوە
5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردەوە، یازدەهەمین دیداری پڕۆژەی نیشتمانیی بۆ دیالۆگ و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەسەرتاسەری عیراقی فیدراڵدا، بەبەشداریی نوێنەرانی هەمو پارێزگاكانی عیراقی فیدراڵ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو.
راشیگەیاندوە، بەكۆی دەنگی هەمو پارێزگاكانی عیراقی فیدراڵ، سلێمانی بە پایتەختی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەسەر ئاستی عیراق دیاریكرایەوەو خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە پارێزگاری سلێمانی و هەمو ئەو چالاكانەی لەسەر ئاستی عیراق رۆڵی دیاریان لە چەسپاندنی ئاشتیی و پێكەوەژیاندا هەبوە.