بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان: ئەمساڵ دووهێندە ئاو لە بەنداوەكان گلدراونەتەوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بەراورد بەساڵی رابردو دووهێندە ئاو لە بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان گلدراونەتەوەو بارانێكی زۆر باش باریوە، تەنها دوو بەنداو نەبێت كە چاوەڕێ دەكرێت ئەوانیش لە شەپۆلی داهاتوی بارانبارین پڕ ئاوبن.
رەحمان خانی راشیگەیاندوە، بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ئەوانەی گەورەن  250 ملیۆن مەتر سێجاو بەنداوە بچوكەكانیش 40 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان تێدا گل دراونەتەوە، دوو بەنداوی گەورە هەن ئەوانیش هی دهۆك و گۆمەسپانن تائێستا پڕ نەبون لەئاو بەهۆی ئەوەی بارانی كەمی لێباریوە، بۆیە چاوەڕێ دەكەین ئەوانیش لە شەپۆلی دیكەی بارینی باران پڕئاو بن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group