سودانی بۆ بافڵ تاڵەبانی: مافی موچەخۆرانی هەرێم پارێزراوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەغداد كۆبوەوەو بەپێی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كروەتەوە كە دیدگاكەی خزمەتكردنی خەڵك و بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداری بێت.
راشگەیەنراوە كە بافڵ تاڵەبانی داوای لە محەمەد شیاع سودانی كرد لە ناردنی موچە پەلە بكرێت و مافی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بپارێزرێت، لای خۆشیەوە سەرۆك وەزیرانی عیراق پابەندبونی بە رێككەوتنەكان دوپاتكردوەتەوەو وتویەتی، جەخت لە پاراستنی مافی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group