ئەو هاوكاریەی بۆ چەمچەماڵ كۆكراوەتەوە 13 ملیار دیناری تێپەڕاند

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
عەتا محەمەد لێپرسراوی نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم  لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،كارەكانی قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەواتوانی چەمچەماڵ بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێت و لەڕوی ئەمنییەوە كۆنتڕۆڵی باشی ئەو هۆڵە كراوە كە چەكەكانی لێ دابەشدەكرێت و خەڵكەكە بەشێوازێكی زۆری ڕێكوپێك هاتونەتە ژورەوە و تیمەكانی هەركەسێك فۆڕمی تایبەتی بۆ كردوە و لیژنەكان پەسەندیان كردوە و چەكەكان ئامادەیە و بۆدری چاودێری بە سەرۆكایەتی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی پشكنین بۆ فۆڕمەكان دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەندامێكی بۆردەكە دەتوانێت داوای فۆڕمی هاوكاریەكە و كارتی نیشتیمانی كەسەكە بكات و پاشان لە كۆتاییدا تیمی ژمێریایی دانیشتون و هەر كەسێك كۆپیەك لە فۆڕمەكەم و چەكی پارەكەی وەردەگرێت و پاشان دەروات بۆ بانك بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لە بانك پارەكەیان وەربگرن
باسی لەوەشكرد،، ئەمڕۆ تەواوی ئەو 639 خێزانە قەرەبودەكرێنەوە كە لە قۆناغی یەكەمدا هاوكاریەكە وەردەگرن و كەمترین بڕی پارە لە 400 هەزار دینار دەستپێدەكات بۆ چوار ملیۆن و 950 هەزار دینار، پارەكەش بەپێی زیانەكان دیاریكراوە و لیژنەكە وردبینی تیادا كراوە.
عەتا محەمەد ئاشكراشیكرد، ملیۆنێك دۆلاری دیكە لە ڕێگەیە بۆ ئەوەی بخرێتە سەر هەژماری بانكی چەرمو بەوەش كۆی ئەو پارانەی كە بۆ زیانلێكەوتوان كۆكراوەتەوە دەگاتە زیاتر لە 13 ملیار دینار.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group