نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە22-12، ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك نزم دەبێتەوە بە یەك بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
باسی لەوەشكردووە: سبەینێ سێشەممە23-12، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت لەكاتەكانی شەو ئەگەری نمە باران هەیە لەناوچەكانی باشووری عێراق پاشان بۆ كاتەكانی درەنگ كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و كەركووك پاشان بۆ كاتەكانی بەیانی چوارشەممە كاریگەری لاواز دەبێت.