هەسەدە: دەنگۆی كۆنترۆڵكردنی شێخ مەقسود چەواشەكارییە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، وەزارەتی بەرگری حكومەتی دیمەشق دەڵێت كە گوایە 90%ی گەڕەكی شێخ مەقسودی كۆنترۆڵكردوە، ئێمە دوپاتی دەكەینەوە كە ئەم هەواڵانە چەواشەكارانەن و لە چوارچێوەی هەوڵێكی شكستخواردودان بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو تاوان و پێشێلكارییانەی كە چەكدارانی حكومەتی دیمەشق دژی خەڵكی مەدەنی ئەنجامیانداوە.
باسی لەوەشكردوە، میحوەرەكانی گەڕەكی شێخ مەقسوود شایەتی شەڕو پێكدادانی شەقامەكانن لەگەڵ چەكدارانی حكومەتی دیمەشق و لەو ماوەیەشدا زیانێكی زۆریان بەركەوتوە.
هاوكات سوپای عەرەبیی سوریا كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی گەڕەكی شێخ مەقسوودی لە شاری حەلەب لە باكوری سوریا راگەیاندوەو دەڵێت كە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حكومەت بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپا دەستیان بە چونە ناو گەڕەكەكە كردوە بۆ تەواوكردنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكان



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group