نەوا-
لە پەیامێكدا مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاندوە، لەماوەی 14 ساڵی شۆڕشی رۆژئاوادا یەكێك لە گەورەترین دەستكەوتەكان زمانی كوردی بوە، لەڕێككەوتنی 29ـی كانونی دوەمدا لەگەڵ دیمەشقدا گفتوگۆیەكی چڕیان كردوە بۆئەوەی هەنگاوێكی گەورەترو بەهێزتر لە مەرسومی ژمارە 13 بنرێت دەربارەی زمانی كوردیی، بەتایبەتی لە سیستمی خوێندن و پەرەوەردەدا.
مەزڵوم عەبدی وتوشیەتی: ئەوەی كە گرنگە لە قۆناغی داهاتودا زیاتر گرنگی بە زمانی دایك دەدەن و پێشی دەخەن لەناو دامەزراوەو دەزگا فەرمیەكانیاندا.