سەرۆكی شارەوانی سلێمانی: ئامادەكاریی بۆ دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران دەكەین

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كارەكان بۆ تاپۆكردنی خانوە زیادەڕەوەكان بەردەوامەو لیژنە لاوەكییەكان لەگەڵ لیژنە ناوەندییەكانی پارێزگای سلێمانی لە هەوڵدان كە تەواوی بكەن و نزیكبوەتەوە لە كۆتایی پرۆسەكەش زیاتر لە 8 هەزار موڵكی زیادەڕەو دەگرێتەوە هەوڵدەدرێت تا كۆتایی ئەمساڵ تەواو بكرێت.
سەرۆكی شارەوانی سلێمانی وتیشی: كارەكان لەلایەن لیژنەكانەوە بە مەبەستی هەڵبژاردنی شوێن بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە كاردەكەن لەسەر ئەو شوێنانەی كە پێشتر بە ژمارەی هەوایی دابەشیان كردون.
ئاماژەی بە ئەوەشداوە: تائێستا لە قۆناغی یەكەم، دوەم و سێیەم 21 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكراوەو خۆیان بۆ قۆناغی چوارەم ئامادە دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group