هاتوچۆی سلێمانی شێوازی سەردانیكردنی شۆفێرانی بۆ بەشی مۆڵەت گۆڕی

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەكی گرنگ ئاراستەی سەرجەم شۆفێران دەكات و رایدەگەیەنێت، بۆ راییكردنی هەر جۆرە مامەڵەیەك لە بەشی مۆڵەت، پێویستە هاووڵاتییان پێشوەختە نۆرەیان گرتبێت و كۆیان وەرگرتبێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، پێویستە شۆفێران لە رۆژانی شەممەدا پێشوەختە نۆرە (كۆد) وەربگرن بۆ دیاریكردنی كاتی سەردانەكەیان لە ناو هەفتەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەبێ هەبوونی ئەو كۆدەی لەرڕۆژی شەممە وەردەگیرێت، هیچ مامەڵەیەكی هاووڵاتییان لە بەشی مۆڵەت ڕایی ناكرێت، تەنها ئەو كەسانەی كە كۆدی پێشوەختەیان وەرگرتووە، دەتوانن كارەكانیان ئەنجام بدەن و مامەڵەكانیان بۆ تەواو دەكرێت.
هاتوچۆی سلێمانی رونیشیكردەوە، هەموو رۆژانی شەممە كاتژمێر حەوتی ئێوارە، لینكی وەرگرتنی كۆد كارا دەبێت و بەبێ هەبوونی ئەو كۆدە، هیچ مامەڵەیەك لە بەشی مۆڵەت ئەنجام نادرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group